Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 21:13

ئێران و سعوودیه‌ سێ جار له‌ عێراق کۆبوونه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا، ئیرچ مه‌سجیدی رایگه‌یاند له‌ به‌غدا سێ جار له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ كۆبوونه‌تەوه‌ و به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان.

ئیرچ مه‌سجیدی له‌ میانی كۆڕبه‌ندی رافیده‌ین رایگه‌یاند كه‌ ئێران له‌گه‌ڵ دیالۆگدایه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و گوتی: "ئێران له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیی ئاشتییانه‌دایه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ دیالۆگیشیدان له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سعوودیه‌".

باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا راشیگه‌یاند کە له‌ به‌غدا سێ جار له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ كۆبوونه‌تەوه‌ و به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان و گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كانی دواتر دوای ته‌واوبوونی كاروباری پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی ئێران ئه‌نجام ده‌درێن".

مه‌سجیدی داكۆكی له‌وه‌ كرد كه‌ پێویست ناكات هیچ وڵاتێك له‌ ئێران بترسێت و لێی نیگه‌ران بێت و گوتی: "ئێران له‌ هێڵی یه‌كه‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردایه‌. له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌میی كاره‌بادا هاوكاری عێراق ده‌بین".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.