ئه‌مڕۆ سێشەمە2021.8.31، به‌ئاماده‌بوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رپرسانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده، به‌مه‌به‌ستى خێراكردنى پرۆسەی پێدانی ڤاكسین له ڕێوره‌سمێكدا، (سه‌نته‌رى مامۆستایان بۆ ڤاكسین) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ته‌ندروستى لە شارى هەولێر كرایەوە كه ڕۆژانە 500 مامۆستا لەوسهنتهره ڤاكسین وه‌رده‌گرن.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه پارێزگارى هه‌ولێر ڕایگەیاند: كردنەوەی ئەو سەنتەرە كه ڕۆژانە 500 مامۆستا ڤاكسینی پێ بدرێت زۆر پێویست بوو، به‌مه‌ش ده‌توانین خزمەتی زیاتری مامۆستایانی هەولێر بكەین، دەمانەوێت له‌گه‌ڵ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن له‌شاره‌كه‌مان ته‌واوى مامۆستایان ڤاكسینیان وه‌رگرتبێت و هیچ گرفتێكی تەندروستیی نەمابێت، تاوه‌كو مامۆستایان بەردەوامی به‌پرۆسه‌ى خوێندن بدەن.
پارێزگارى هه‌ولێر وتیشى: به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ى ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی بەو هۆیەوە گیانیان لە دەستدا و زیانێكی زۆر بەر هاووڵاتییان كەوت، بۆیە له ئێستادا هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە له‌چوارچێوه‌ى خێراكردنى پرۆسەی پێدانی ڤاكسین كەمترین زیان بەر هاووڵاتییان بكەوێت.
به‌ئاماده‌بوونى پارێزگارى هه‌ولێر، یەکەمین سەنتەری تایبەت بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان کرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.