Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 12:24

 عێراق تیمێکی لێکۆڵینەوەی بە ئامانجی چاودێریکردنی هەر ھەوڵێک بۆ ساختەکردنی ھەڵبژاردنەکان پێکهێنا

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق پێکھێنانی تیمێکی لێکۆڵینەوەی بە ئامانجی چاودێرییکردنی هەر ھەوڵێک بۆ ساختەکردنی ھەڵبژاردنەکان، راگەیاند.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەنجوومەنەکە تیمێکی لێکۆڵینەوەی کە ژمارەیەک دادوەریی لێکۆڵینەوە لەخۆدەگرێت بە ھاوکاریی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکانی سەربە دەسەڵاتی جێبەجیکردن بە ئامانجی چاودێرکردنی هەر ھەوڵێک بۆ ساختەکردنی ھەڵبژاردنەکان و یارییکردن بە ئیرادەی دەنگدەران و کڕینی کارتەکانی دەنگدان پێکھێناوە و ھاتووە:

"تیمەکە دەستی بە ئەرکەکەی کردووە کە لە میانیدا ژمارەیەک تۆمەتباری دەستگیرکردووە کە لەئێستادا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت".

لە راگەیەندراوەکەدا، ھۆشداری دراوە بەو کەسانەی ئەگەر بیر لە سەرپێچکردنی یاسا لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو بکەنەوە و ھاتووە "ھەر کەسێک سەرپێچی یاسا بکات لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا، ئەوا لە رووی یاساییەوە رێوشوێنی توند لەبەرامبەری دەگیرێتەبەر".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.