یه‌كێتی تۆپی پێی به‌لجیكا به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی تێری هێنری فه‌ڕه‌نسی و یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكای بۆ ساڵێكی دیكه درێژكرده‌وه.
به‌مه‌ش هێنری تا مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، هێنری ته‌مه‌ن چل وچوار ساڵ له مۆندیالی دووهه‌زارو هه‌ژده‌ی ڕوسیا بووه یاریده‌ده‌ری ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی و ڕاهینه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا، دواتر بووه ڕاهینه‌ری یانه‌ی مۆناكۆ، به‌ڵام له ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، دوای ئه‌ویش سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌ی مۆنتریال ئیمپاكتی كه‌نه‌دی وه‌رگرت، كه‌چی له‌م ئه‌ركه‌شی به‌رده‌وام نه‌بوو و له شوباتی ڕابردوو پۆسته‌كه‌ی جێهێشت و له كۆتایی ئایاری ڕابردوو جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه ڕیزی تیمی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا.
جێگای باسه هێنری وه‌ك یاریزان له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی مۆناكۆ و یوڤێنتوس و ئارسناڵ و بارسێلۆناو نیویۆرك ڕید بۆڵز یاری كردووه.
گرێبه‌ستی تێری هێنری یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا بۆ ساڵێکی دیکه درێژکرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.