یانه‌ی مانچسته‌رسیتی به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی ڕوبێن دیازی به‌رگریكاره پۆرتوگالیه‌كه‌ی بۆ شه‌ش ساڵی دیكه درێژكرده‌وه.
ده‌سته‌ی كارگێری مان سیتی له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند كه گرێبه‌ستی دیازی تا ساڵی دووهه‌زاروبیست وحه‌وت درێژكردۆته‌وه.
دیازی ته‌مه‌ن بیست وچوار ساڵ له سه‌ره‌تای وه‌رزی ڕابردوودا، له یانه‌ی بهنفیكاوه په‌یوه‌ندی به سیتیزێنز كرد‌و ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌رلیگ و گه‌یاندنی تیپه‌كه‌ی بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ بینی، هاوكات دیاز نازناوی باشترین یاریزانی خولی ئینگلته‌رای له یه‌كه‌م وه‌رزی یاریكردنی له خوله‌كه به‌ده‌ستهێنا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له ڕكابه‌ریكردن له‌گه‌ڵ كیڤن دی بروین و محه‌مه‌د سه‌ڵاح و برونۆ فێرناندیزو جاك گریلیش زۆرترین ده‌نگی كۆكرده‌وه‌و خه‌ڵاته‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد.
مانچسته‌رسیتی گرێبه‌ستی ڕوبێن دیازی به‌رگریکاره پۆرتوگالیه‌که‌ی بۆ 6 ساڵی دیکه درێژکرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.