Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 06:23

عێراق ده‌یه‌وێت هه‌لێکۆپته‌ره‌کانی جۆری Bayraktar TB2 و T129 ATAK له‌ تورکیا بکڕێت

کوردستان TV
100%

وه‌زیری به‌رگریی عێراق، جومعه‌ عناد رایگه‌یاند كه‌ ده‌یانه‌وێت یه‌كه‌مین ئامێره‌ ئاسمانییه‌كانی توركیا هێلیكۆپته‌ره‌كانی جۆری Bayraktar TB2 و T129 ATAK و چه‌كه‌ پێشكه‌وتووه‌كان له‌ توركیا بكڕن.

جومعه‌ عناد به‌ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی ناوخۆییی عێراقی راگه‌یاند "داوامان له‌ توركیا كردووه‌ Bayraktar TB2 و T129 ATAK و شه‌ش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانمان بۆ سیسته‌می به‌رگریی پێ فرۆشێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ گرێبه‌ست واژوو بكه‌ین. له‌باره‌ی كڕینی Bayraktar گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن".

وه‌زیری به‌رگریی عێراق، جومعه‌ عناد به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ Bayraktar فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی زۆر پێشكه‌وتوو و سه‌ركه‌وتووی توركیایه‌، گوتی: "چونكه‌ ئه‌م جۆرانه‌ به‌ شه‌وانیش ده‌توانن به‌كار بهێندرێن زۆر كارمان پێیان ده‌بێت له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا. سوپای عێراق بێبه‌شه‌ له‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌".

جومعه‌ عناد له‌ میانی به‌شداریكردن له‌ پێشانگای پیشه‌سازیی به‌رگریی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ له‌ 19ی ئاب له‌ ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار كۆبووه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.