دوای په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال به‌شداری له یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد.
ئه‌ویش بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ دوو یاری پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودوو له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ئێرله‌نداو ئازه‌ربایجان و یاریه‌كی دۆستانه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر كه له ڕۆژانی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباس، كریستیانۆ له لایه‌ن تیمێكی پزیشكی مان یونایتده‌وه كه هاتبوونه له‌شبۆنه پشكنینی پزیشكی به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه بۆ كراوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز به بڕی پازده ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان واژوو بكات.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ به‌شداری له یه‌که‌ی مه‌شق و ئاماده‌کاری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌ی کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.