بهبۆنهی كۆچی دوایی دكتۆر كازم حهبیب ، نووسهر و ئهدیب و تێكۆشهری دێرینی عێراقی ، سهرۆك مهسعود بارزانی پهیامێكی بڵاوكردهوه.
دهقی پهیامهكهی سهرۆك بارزانی:
پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر كازم حەبیب
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ئەدیب و تێكۆشەری دێرینی عێراقی دكتۆر (كازم حەبیب)ـم بیست. دكتۆر كازم حەبیب كەسایەتی شۆڕشگێڕ و دیموكراتخواز و دۆست و هاوسۆزی شۆڕشی كورد و پاڵپشتی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و، دژی شۆڤیینیەت و دیكتاتۆری بوو.
سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دكتۆر كازم حەبیب و تەواوی هەڤاڵ و دۆست و ئاشنایانی و ناوەندە كولتووری و ئەدەبییەكانی عێراق دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو دكتۆر كازم حەبیب بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
۳۱ی ئابی ۲٠۲۱
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.