Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:51

پرۆسەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کۆتایی پێھات

کوردستان TV
100%

جەنەڕاڵ کینێت ماکێنز، فەرماندەی ھێزە ناوەندییەکانی ئەمریکا رایگەیاند کە پرۆسەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کۆتایی پێھاتووە.

فەرماندەی ھێزە ناوەندییەکانی ئەمریکا گوتی: لە کۆتایی ئەرکی سەربازیی گواستنەوەی ھاووڵاتیانی ئەمریکا و ئەفغانییە بێ دەسەڵاتەكان، بۆ راگەیاندنی کۆتایی ھاتنی کشانەوەمان لە ئەفغانستان لێرەدام.

هه‌روه‌ها جەنەڕاڵ کینێت ماکێنز گوتیشی: دوایین فڕۆکەمان لە جۆری C-17 لە 30ی ئاب، کاتژمێر 15:29 بە کاتی بەشی رۆژھەڵاتی ئەمریکا، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حامید کارزاییەوە ھەڵسا و دوایین ئەو فرۆکانەی کە لە وڵاتەکە ماون لە ئێستادا لە ئاسمانی ئەفغانستان دەردەچن".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.