Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 23:17

که‌سایه‌تی عێراقی و دۆستی کورد د.کازم حه‌بیب کۆچی دواییکرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 30-8-2021 نووسه‌روكه‌سایه‌تی نیشتمانی عێراقی و دۆستی گه‌لی كورد د.كازم حه‌بیب له‌ ته‌مه‌تی 86 ساڵی له‌یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی به‌رلین كۆچی دواییكرد.

كازمی حه‌بیب له‌ 26 ی نیسانی 1935 له‌ شاری كه‌ربه‌لا له‌ دایكبووه‌و، خوێندی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و سانه‌وی له‌و شاره‌ ته‌واوكردووه‌. له‌ ساڵی 1952 په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ حیزبی شیوعی عێراقه‌وه‌، له‌سه‌رده‌می حكومی پادشاییه‌تیدا له‌ ساڵی 1955 ه‌وه‌ بۆ 1958 گیراوه‌و دوورخراوه‌ته‌وه‌.

خوێندنی كۆلیژی ئابوری له‌ به‌رلین له‌ ئه‌ڵمانیا ته‌واوكردووه‌، له‌ 1964 دا ماجستێر و دكتۆری له‌ به‌رلین به‌ده‌ستهێناوه‌. د.كازم حه‌بیب له‌ هه‌شتاكاندا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ كوردستان و له‌ ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی پێشمه‌رگه‌ بووه‌، تا ساڵی 1993 له‌و حیزبه‌دا خه‌باتی ده‌كرد، دواتر ده‌ستی له‌ ئه‌ندامیتی ئه‌و حیزبه‌ كێشایه‌وه‌ خۆی به‌ نووسین و توێژینه‌وه‌ ته‌رخان كردبوو،خاوه‌نی چه‌ندین كتێب و توێژینه‌وه‌بوو.

ئه‌ندامی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی عێراقی جیهانییه‌كان بووه‌، دۆستی دێرینی كورد كێشه‌ی كورد بووه‌ و هاوڕێی سه‌ركرده‌ كورده‌كانی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی و مام جه‌لال بووه‌.

ئا- كامران

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.