ئیمانوێڵ ماكڕۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له تویتێكدا له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ستایشی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات.
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه: "بەڕێز مەسعود، سوپاس. سوپاس بۆ تۆ. سی ساڵ پێش ئێستا، دوو گەلی ئێمە مێژوویەکی تایبەتیان هەبوو ئێمە بەدوای ئەودا دێن.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: لە سی ساڵی ڕابردوودا، دوو گەلی ئێمە مێژوویەکی تایبەتیان هەبووە با بەردەوام بین."
ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆك ماكڕۆن دوای سه‌ردانه‌كه‌ی دێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رسێك سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك ماكڕۆن پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم و ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌ت سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی كرد و له‌گه‌ڵیان كۆبووه وه.
پاشانیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی چاوی كه‌وت به خانه‌واده‌ی شه‌هید هوجام سورچی و هه‌روه‌ها پۆلێك ئافره‌تی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به هێزه‌كانی زێره‌ڤانی.
شایه‌نی باسه به‌ر له دیداره‌كه‌ی سه‌رۆك ماكڕۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، كۆشكی ئیلیزێ ڕایگه‌یاندبوو كه سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی سه‌ركرده‌ی مێژوویی كورد سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و ستایشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌گه‌یه‌نێته سه‌رۆك بارزانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.