له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پێگەی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دكتۆر شالاو عه‌بدولخالق پسپۆر له بواری په‌یوه‌ندییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان رایگه‌یاند:
هه‌رێمی كوردستان، له دوای 2005 كۆمه‌ڵێك قۆناغی بڕیوه و پێشكه‌وتنی به‌خۆوه بینیوه، قۆناغی یه‌كه‌م سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی داعش، به‌ڵام قۆناغی دیكه له ساڵی 2018 به قۆناعێكی زۆر گرنگ و به‌هێز تێپه‌ڕی كه له ئاستی مام ناوه‌ند بۆ باشتر به‌ڕێوه‌ببه‌ن له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
روونیشیكرده‌وه ئه‌وه‌ی له‌و رۆژانه‌ی دواییه‌دا روویدا سه‌ركردایه‌تی كورد توانیان كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی دیكه ببه‌ن له رووی دبلۆماسیه‌تێكی زیره‌ك و ژیرانه. فه‌ره‌نسا وه‌ك وڵاتێكی دیموكراسی توانیویانه رێز له ته‌واوی كه‌لتوری وڵاتان بگرن،هه‌روه‌ها گرنگی دان به لایه‌نی رۆشنبیری و لایه‌نه‌كانی دیكه، فه‌ره‌نساش هیچ كات نه‌بووه دۆسته‌كانیان به جێبێڵن. فه‌ره‌نسا گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ستراتیژیه‌تی خۆی ده‌دات، به‌ڵام خۆی به نه‌ته‌وه‌و كه‌لتوریه‌كانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان بریتییه له‌و بنه‌مایانه‌ی كه هه‌ردوو لا بڕوایان پێ هه‌یه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه هه‌وڵی داوه هاوسه‌نگییه‌ك بێنێته ئاراوه، له رووی پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادی، پێكه‌وه ژیان له چه‌ندین بابه‌تی دیكه چۆته پێشه‌وه.
ئاسایشی هه‌رێمی و نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی ئه‌و ئه‌ركه له خۆ بگرێت، وه‌ك فاكته‌رێكی ئه‌رێنی خۆی نیشانداوه و هه‌ڕه‌شه نیه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه. هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتووه له پاراستنی هاوژیانی و فره‌نه‌ته‌وه‌یی، خاڵیكی گه‌شاوه بووه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی گوته‌ی دكتۆر شالاو عه‌بدولخالق پێویسته وڵاتانی جیهان هاوكارمان بن
له مه‌ترسیه‌كانی شاڵاوی ئیمراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی، هه‌روه‌ها فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ پاراستنی مافه‌كانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
دارشتنی : سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.