Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 22:48

بەرپرسی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاکسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ ٣٠ی ئابی ٢٠٢١، عمیدی ئەندازیار نەبەز صدیق صلاح بەڕێوەبەری چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تاد برۆس بەرپرسی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمان لە کوردستان وشاندی یاوەری کرد.

لەکۆبونەوەیەکدا، کۆڵۆنێڵ تاد برۆس لە نزیکەوە ئاشنا بوو بە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەت، هەروەها کێشە و گرفتەکانی، کە رووبەڕووی ئەم پرۆسەیە دەبێتەوە لەناوەوە و دەرەوەی وەزارەت تاوتوێ کرا.

لەکۆبوونەوەکەدا، شاندی میوان، ڕاوبۆچوون و چەند میکانیزمێکی نوێی خستەڕوو بۆئەوەی زیاتر پاڵپشتی چاکسازی بکرێت لەلایەن وەزارەتەوە.

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری چاکسازی سوپاسی پاڵپشتی و راوبۆچوونەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی بەرز نرخاند، داواشی کرد، کە بەهاوکاری هەموولایەک، پرۆسەکە بەباشترین شێواز بەرێوەبچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.