Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 23:08

ئەنجوومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە 

تیشك خرايه‌ سه‌ر ئه‌ركه‌ ژینگه‌ییه‌كانی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٨/٣٠ ئەنجومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە و حسێن حەمەکەریم ب.گ.باخداری و دارستان و پاوان وەکو نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، تێیدا بەشداربوو، وە راپۆرتێکی تایبەتی پێشکەشی ئامادەبوون کرد .

ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ : ئه‌ركه‌ ژینگه‌ییه‌كانی (وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو) له‌بواره‌كانی: دارستانه‌كان ، نه‌مامگه‌كان ، پاشماوه‌ كشتوكاڵییه‌كان ، په‌ینی كشتوكاڵی،به‌نداوه‌كان ،بیره‌كان ،كانه‌كان ،ڤێترنەریی ئەم کۆبونەوەیە به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و، سكرتێری ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی ژینگه‌ی پارێزگاو ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و ، نوێنه‌رایەتی ( 14)لە وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌ندام له‌ئه‌نجومه‌ن و ، نوێنه‌رانی بۆردی رێكخراوه‌ ژینگه‌ییه‌كانی كوردستان ،بەرێوەچوو له‌ هۆتێل چوارچرای هه‌ولێر .

له‌ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگیی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ هه‌ماهه‌نگیی ژینگه‌یی كه‌ ده‌سته‌ی ژینگه‌ ده‌سته‌یه‌كی چاودێریی و هه‌ماهه‌نگییه‌ وكار ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌رییه‌ ژینگه‌ییه‌كان و، هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ جێبه‌جێكاره‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ژینگەیی.

ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ  حسێن حمە کەریم وتەبێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دارستان پاوان له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ته‌رخان كرابوو ، KH,FVH, تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌ركه‌ ژینگه‌ییه‌كانی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو له‌بواری : دارستانه‌كان ، نه‌مامگه‌كان ، پاشماوه‌ كشتوكاڵییه‌كان ، په‌ینی كشتوكاڵی ، به‌نداوه‌كان بیره‌كان ، كانه‌كان ، ڤێترنەری.

ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ گفتوگۆی ئاماده‌بووان ، له‌م ته‌وه‌ره‌دا زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان به‌پرسیارو سه‌رنجه‌كانیان راپۆرته‌كه‌ی (وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو) یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردو ، دواتریش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دارستان پاوان له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ، وه‌ڵام و روونكردنه‌وه‌ی پێویستی به‌ئاماده‌بووان دا.

راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.