ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30/8/2021 وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی هاووڵاتییان له ڕێگه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ركرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه ڕێگه به هاووڵاتییانی عێراقی ده‌درێت له ڕێگای ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌شت بۆ وڵاتی هیندستان بكه‌ن، به‌مه‌رجێك له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان پشكنینی (PCR) بكه‌ن و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژله‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان، خۆیان كه‌ره‌نتینه بكه‌ن.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.