Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:08

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا ئۆتۆمبیلێکی چه‌کدارانی په‌که‌که‌یان له‌ پشده‌ر کرده‌ ئامانج

کوردستان TV
100%

دواى نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ئۆتۆمبیلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له‌ بناری قه‌ندیل كرده‌ ئامانج.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: کاتژمێر 2:30 خولەکی دوای نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەیان لەجۆری تۆیۆتا هایلۆكس، کە ژمارەیەك چەکداری پەکەکەی تێدابووە لە لۆفەکانی پردی حەسۆی بناری قەندیل لە سنووری ناحیەی ژاراوە لە دەڤەری پشدەر کردە ئامانج.

گوتیشی: تاكو ئێستا زه‌ره‌ر زیانه‌كان نه‌زانراون و نەشزانراوە ئۆتۆمبیله‌كه‌ چەند گەریلای تیَدا بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.