سه‌رله‌به‌یانى ئەمڕۆ یهكشەمە 29 ى 8 ى 2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە کلێمنس سێمتنەر، سەرکونسڵی گشتیی وڵاتى ئەڵمانیا لەهەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا، كه به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، باس لە پەیوەندییەکانی هەردوولا کرا و تیشک خرایە سەر بارودۆخی ناوچەکە و هه‌رێمى کوردستان بەگشتیی و هه‌ولێرى پایته‌خت بەتایبەتی و لەلایەن هەردوولاوە تەئکید لەسەر پەرەپێدانی زیاتر و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە، لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، سوپاسی وڵاتی ئه‌ڵمانیای کرد بۆ پشتیوانیی لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە کاتی شەڕی تیرۆرستانى داعش و جه‌ختى له بەردەوامبوونی ئه‌و هەماهەنگی و هاوکاری و پەیوەندییە مێژووییه‌ی نێوان هەردولا کردەوە و هیواى خواست هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان كونسڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا و پارێزگاى هه‌ولێر و ETCC و EJCCى پارێزگاى هه‌ولێر گرنگى زیاتر و په‌ره‌ى زیاتریان پێبدرێت.
له‌ته‌وه‌رێكى تر‌ى دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ى هه‌موو ئەو ڕێکار و بڕیارانە کرا کە بۆ مەبەستی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان لە ڤایرۆسى كۆرۆنا دراوە، هەروەها ئاماژه به هەموو ئەو ڕێوشوێنانە كرا کە بۆ مەبەستی خۆپارێزی و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئه‌م ڤایرۆسه و وه‌رگرتنى ڤاكسین له‌لایه‌ن هاوڵاتییان لەسنووری پارێزگای هەولێر گیراوەتەبەر.
لەلایەن خۆیەوە سەرکۆنسڵی گشتیی وڵاتى ئه‌ڵمانیا لەهەولێر، سوپاس و ستایشی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ بۆ وەڵامی پرسیارەکانی و ئەو پێشوازییە دۆستانه‌ى لێیکراو و ئامادەیی هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی خۆشی بۆ پارێزگار و پارێزگای هەولێر نیشاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.