Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 20:02

شای ئوردن و جێنشینی دوبەی گەیشتنە بەغدا

کوردستان TV
100%


شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لە لایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی-یەوە پێشوازی لێکرا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدوڵڵای دووەم گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لە لایەن مستەفا کازمی پێشوازی لێکراوە.
شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی گەیشتووەتە بەغدا.
هاوكات، كه‌مێك پێش ئێستاش، شاندی ئیمارات بەسەرۆکایی جێنشینی دوبەی، محەمەد بن راشد ئال نھەیان بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لە لایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمیەوە پێشوازی لێکرا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە جێنشینی دوبەی، محەمەد بن راشد ئال نھەیان بەسەرۆکایەتی شاندی باڵای وڵاتەکەی گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لە لایەن مستەفا کازمیەوە پێشوازی لێکراوە.
محەمەد بن راشد ئال نھەیان بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی گەیشتووەتە بەغدا.
ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا پایتەختی عێراق، لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی بە بەشداری سەرکردە و وەزیرانی دەرەوەی بەشێک لە ولاتانی عەرەبی، ناوچەکە و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.