Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:17

راوێژکاری ئاسایشی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی عێراق په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا

کوردستان TV
100%


راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، جەیک سولیڤان و وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، ئیمیلی هۆرن لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە سولیڤان و حسێن پێکەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و تیایدا سولیڤان سوپاسی ئەو سەرەخۆشییەی کردوە کە عێراق دوای پەلامارە تیرۆریستییەکانی کابوڵ، لێیکردون.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: سولیڤان و حسێن، باسیان لە گرنگی رۆڵی عێراق لە ناوچەکە و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بەغدا بۆ کۆکردنەوەی وڵاتانی ناوچەکە و کەم کردنەوەی گرژییەکان، کرد.
هۆرن، باسی لەوەش کردوە کە سولیڤان پشتیوانی جۆ بایدن-ی بۆ ئەو کۆبوونەوەیە دووپاتکردوەتەوە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەربارەی پرسەکانی ناوچەکە لە بەغدا ساز دەکرێت. هەردوو لاش هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیدان بە هەماهەنگییە ئەمنییەکانیان بۆ ئەوەی رێگە نەدەن جارێکی دیکە داعش لە عێراق سەرهەڵبداتەوە.
هەروەها سولیڤان و حسێن جەختیان لەوە کردوەتەوە کە لەپێناو رێگری کردن لە پڕوپاگەندە، سەرچاوەی دارایی داعش و هاتوچۆی تیرۆریستانی بیانی، هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانیان درێژەپێدەدەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.