Erbil 17°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:11

میری قه‌ته‌ر به‌شداری له‌کۆنگره‌ی لووتکه‌ی به‌غدا ده‌کات

کوردستان TV
100%


میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە "لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی" گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لە لایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمییەوە پێشوازی لێکرا.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە تەمیم بن حەمەد ئالسانی لە کاتی گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە لایەن مستەفا کازمییەوە پێشوازی لێکراوە.
میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی گەیشتووەتە بەغدا.
ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا پایتەختی عێراق، لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی بەڕێوەدەچێت کە سەرکردە و وەزیرانی دەرەوەی نۆ وڵات بەشداری لە لووتکەکەدا دەکەن.
لە ماوەکانی رابردوودا گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، حەسەن نازم ئاشکرای کردبوو کە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی، تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی پرسی ئاسایش لە عێراق و ناوچەکە، ھەروەھا بنیاتنانی ھاوبەشی ئابووریی.


 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.