لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان سەر بە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی کردەوە بەپێی فەرمانی كارگێڕیی ژمارە (٧٥٨) و فەرمانی وەزاریی ژمارە (٧٥٧) لە ڕێكەوتی ٢٠٢١/٨/١٢ تایبەت بە خەرجكردنی مینحەی ئەو ٣٦ ناوەی كە لە لیستی ١٤٥ زیندانیكراو و گیراوی سیاسی وەك قۆناغی سێیەم ڕایانگەیاندبوو، ڕێكارەكانی بایۆمەتری و بەڵێنامەی دادنووس و بەڵێننامەی شاهیدیان كردووە، ڕۆژی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی زیندانییە سیاسییەكان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بكەن لە هەولێر.
بەڕێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە مینحەی مانگی (٥+٦+٧+٨)ی ئەو کەسانە خەرج دەکرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.