وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، دەنگۆی چوونی تاڵیبان بۆ ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حامید کارزای لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و کۆنتڕۆڵکردنی فڕۆکەخانەکەی بەدرۆ خستەوە.
گوتەبێژی پنتاگۆن، جۆن کێربی لەبارەی دەنگۆی چوونی تاڵیبان بۆ ناو فڕۆکەخانەکەی کابوڵ و کۆنتڕۆڵکردنی فڕۆکەخانەکە بۆ ژمارەیەک لە میدیاکاران دوا.
کێربی لەمبارەیەوە گوتی: تاڵیبان نەچووەتە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لە کابوڵ و دەروازەکانی فڕۆکەخانەکەیشی کۆنتڕۆڵ نەکردووە. ئەم جۆرە ھەواڵانە دوورن لە راستییەوە.
پنتاگۆن: تاڵیبان نهچووهته نێو فڕۆکەخانەی کابولهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.