Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:42

‎هاووڵاتیانی دەڤەری باڵەکایەتی داوا لە گەشتیاران دەکەن ژینگەی ناوچەکەیان بپارێزن

کوردستان TV
100%

هاوڵاتیانی شارەدێی بەرزێوە نیگه‌رانن له‌ پیسكردنی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌یان له‌ لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نن: بە بێ بەرامبەر ڕێگەمان بە خەڵکی داوە ڕوو لە چۆم و ڕووبارەکانی ئێرە بکەن کەچی ئێمە پاشماوەکانیان فڕێ دەدەین.

تەواوی هاووڵاتیانی شارە دێی بەرزێوە لەو خەڵکانە بە گلەیین کە بۆ گەشت ڕوو لە ناوچەکەیان دەکەن کەچی شوێنی ئاویخواردنەوەو پڕۆژەکانیشیان لە پاشماوەو خاشاک غەرق ردووە، ئەوان دەڵێن چۆن دەبێت مرۆڤ ئاوا دووژمنی ژینگە بێت؟

سەرچاوەی ئاوی کانی کونەماسی، بەرزێوە - سنووری رواندز، یەکێکە لەو شوێنانەی کەوا خەڵک ڕووی تێدەکات بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان، لەوێ لەسەر چاوەی ئاوەکە پڕۆژەیەکی گرنگی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی گوندی بەرزێوەی سەر بەقەزای رواندز لە ساڵی پار درووستکراوە ، لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەی جێگەی داخە کاتێک دەچییە سەر ئەم سەرچاوە ئاوییە و دەم رووبار، لە بەر زۆری زبڵ و خاشاک و پاشماوەی ئەو خەڵکانەی رووی تێدەکەن، ناتوانی چێژ لەو دیمانە جوانانە وەربگریت کە بەشێوەی سرووشتی خودا پێیداون.

محەمەد مەحمود ڕۆژنامە نووسەو خەڵکی دەڤەرەکەیە بۆ کوردستان تی ڤی دواو گوتی لەم رۆژانە بەرێکەوت لام دایە ئەو جێیە و گووتم بچم کەمێک پشوو بدەم و بزانم شوێنکە چۆنە، کە بینم ئەو هەموو پاشماوەی کە لە وێ هەبوو و خەڵک لەدوای خۆیان بەجێیان هێشتبوو، ناچاربووم هەندێ وێنەی ئەو دیمەنانە بگرم، گوتیشی پێم سەیرە بەشێک لە ئێمەی مرۆڤ ئاوا مامەڵە لەگەڵ ژینگە بکەین ، کەچی هەرخۆمان دەچینە ئەو شوێنانەو ئاواش پیسی دەکەین، چەند سەت مەترێک سەرچاوەی ئاوەکە لە رێگای گشتی دوورە، تاکو نزیک پڕوژەی ئاوەکە رێگەی ئۆتۆمبێل هەیە، دواتر پردێک درووستکراوە بۆئەوەی خەڵک بگاتە ئەو بەری رووبار و سەر پڕۆژەی ئاوی کانی کونە ماسی، ئاوێکی سازگار و سارد و سروشتی، بەڵام بەداخەوە ئەو کەسانەی روو لەوێ دەکەن سەرچاوەی ئاوەکەشیان پیس کردووە بە پاشماوەکانیان.

من پێم وایە نەبوونی هۆشیاری لە بەرامبەر نە پاراستنی ژینگە، یەکێکە لە هۆکارەکان، جیا لەوەش کە دەبینین ئەو شوێنانە بێ بەرامبەرن و هیچ بڕە پارەیەک وەرناگیرێت ئاوا پیسیان دەکەین.

خەڵکم بینی خواردن و خواردنەوەی بەکیسی نایلۆن لەگەڵ خۆی هێنابوو و هەڵیگرتبوو، کەچی لەدوای رۆیشتنیان لەوێ جێ هێشت و نەیانکرد لەگەڵ خۆی ببنەوە شوێنێک کە ئۆتۆمبێلی شارەوانی بیگاتێ و فڕێی بدات، کاتێک مرۆڤ ئەو دیمەنانە دەبینێت زۆر بێ تاقەت دەبێت، کە خەڵک لە بەرامبەر ژینگەو سروشت ئاوا مامەڵە بکات، بەتایبەتی دەم رووبارو سەرچاوە ئاوییەکان، بۆخۆشمان گرفتی کەم ئاوی و وشکە ساڵیمان هەیە.

من بەو خەڵکانە دەڵێم کە، ئۆتۆمبێلی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک ناگاتە ئەم شوێنە، هەردەچن بۆ مەلەکردن و بەسەربردنی کاتێکی خۆش، ئەو سرووشتە جوانە بۆ بە پاشماوەکانی خۆتان پیس دەکەن ، کە دەیخەیتە کیس و نایلۆن ، لەگەڵ خۆت بیان هێنەوە بۆ شووێنێک کە بتواندرێت فڕێبدرێت، حکومەت پڕۆژەیەکی گرنگی ئاوی لەوێ ئەنجامداوە بۆ دانیشتووانی بەرزێوە، تۆی هاووڵاتی بۆ تێکی دەدەی.

878

ئا/ فەرمان عەلی

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.