Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:09

موقتەدا سەدر: بەشدارده‌بین له‌ هەڵبژاردن

کوردستان TV
100%

‎موقتەدا سەدر: به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقدا ده‌كه‌ین، كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی 10ـی ئه‌مسال به‌ڕێوه‌بچێت.

‎موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر  لە بڕیاری بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن پاشگەزبووەوە و رایگەیاند، بەشداریی هەڵبژاردن دەکەین کە بڕیارە لە 10ـی 10ـی ئەمسال بەڕێوەبچێت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی لە 15ـی7 موقتەدا سەدر بایکۆتکردنی رەوته‌كه‌ی له‌ هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ راگەیاندبوو.


‎دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رباره‌ی به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقدا ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند: رەوته‌كه‌‌ی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كات.

‎ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: هه‌ندێك كه‌س گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردبوو كه‌ ئێمه‌ ناتوانین به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام من لێره‌وه‌ به‌ ئه‌وان و به‌ خه‌ڵكی ده‌ڵێم كه‌ هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، چونكه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك له‌وه‌دایه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، هه‌ربۆیه‌ داوا له‌ خه‌ڵكی ده‌كه‌م به‌شدارییه‌كی ملیۆنی له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بكه‌ن و به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.