ره‌وتی سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه، ئاماژه‌ی پێكردووه كه دوای عه‌سری ئه‌مڕۆ، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی سه‌در، وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
له‌باره‌ی دوایين هه‌ڵوێستی تایبه‌ت به به‌شداریكردنی ره‌وته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه بڕیاره له (ده‌ی تشرینی یه‌كه‌م)ـی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كاتژمێر چواری عه‌سر، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در وتارێكی گرنگ پێشكه‌ش ده‌كات، تایبه‌ت به دوا هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی به‌شداریكردن و یاخوود كشانه‌وه‌یان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
هه‌ر دوێنێش ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندانی ملیۆنیان ده‌كرد، بۆ پاڵپشتیكردن له هه‌ڵوێسته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردن.
چاودێران پێیان وایه، له شه‌قامی عێراقی، خۆپیشاندانی گه‌وره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ پاڵپشتی له بڕیاری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند: مه‌رجی یه‌كه‌می موقته‌دا سه‌در، دواخستنی هه‌ڵبژاردنه، تا ئه‌و كاته‌ی ره‌وته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده ده‌بێت، مه‌رجی دووه‌میش، ئیدانه كردنی ئه‌و گروپه چه‌كدارییانه‌ی عێراقه، كه ئێران پاڵپشتیان ده‌كات، كه ترسی باڵا ده‌ستبوونیان لێده‌كرێت، بۆ گه‌یشتنیان به ده‌سه‌ڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.