جین بساكی سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی، رایگه‌یاند: بۆ رێزگرتن له گیانی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی دوێنێ له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كوژران، ئاڵای ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو شوێنێك داده‌گیرێت.
جین بساكی گوتی: بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ له‌سه‌ر كۆشكی سپی و سه‌رجه‌م باڵه‌خانه حكومی و سه‌ربازگه و پێگه ئه‌منییه‌كان و له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاڵای ئه‌مه‌ریكا داده‌گیرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئاڵاكه نزم ده‌بێت تا خۆرئاوابوونی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو.
دوێنێ خۆكوژێكی داعش له ناو ئاپۆڕای ئه‌و ئه‌فغانیانه خۆی ته‌قانده‌وه، كه له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كۆببوونه‌وه و له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا زیاتر له 90 كه‌س كوژراون و زیاتر له 150 هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون" له ناو كوژراوه‌كاندا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تاڵیبان و 13 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی هه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.