پاش 20 سال مانەوەیان لە ئەفغانستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كۆتا سه‌ربازی ئه‌ڵمانی له ئه‌فغانستانه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا و كۆتایی به ئه‌ركه‌كه‌ی هێنا.
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له ئه‌فغانستان دوای ئه‌وه دێت كه سوپای ئه‌ڵمانیا بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان دا.
هاوكات له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌ڵمانیا ته‌واوی ئه‌و كارمه‌ند و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانییه‌كان كاریان كردووه ده‌هێنێت بۆ ئه‌ڵمانیا و مافی په‌نابه‌ریه‌تییان پێده‌دات
له‌م باره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی دێر شپیلی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر زاری ئه‌برهاد تسورن، چاودێری گشتی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاندووه: هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌ڵمانیا بۆ وڵات، 5200 كه‌سیان ڕزگار كردووه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: هه‌ر ئه‌مڕۆ سێ فڕۆكه‌ی دیكه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ ڕزگاركردنی هاوڵاتییان ده‌گه‌نه ئه‌فغانستان و دوو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی هێزی تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا، كه بۆ ئه‌ركه قورسه‌كان له ئه‌فغانستان بوون ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌ڵمانیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.