ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢١ سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخی هۆزی شەمەڕ شێخ عەبدوڵلا حمێدی عەجیل یاوەر کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخ و باروگوزەرانی دانیشتوانی رۆژئاوای دیجلە و ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سوریا تاوتوێ کرا.
هەڕەشەی تیرۆریستان و پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەکانی پارێزگای نەینەوا تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.