Erbil 20°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:31

تەقینەوەیەک لە دەروازەیەکی فڕۆکەخانەی کابوول ڕوویدا

کوردستان TV
100%

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، تەقینەوەیەکی بەهێز لە یەکێک لە دەروازەکانی فڕۆکەخانەی کابوولی پایتەختی ئەفغانستان ڕوویدا.

ئاژانسەکانی هەواڵ ئەوەشیان ڕاگەیاند، لە دوای تەقینەوەکە تەقەیەکی زۆر کراوە و گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆر لە دەروازەکانی چوونە نێو فڕۆکەخانەی کابوول دروست بووە.

هاوکات وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پێنتاگۆن" ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لە دەرەوەی فڕۆکەخانەی کابوول ڕوویداوە. تا ئێستا زیانە گیانی و ماڵییەکانی ئەو تەقینەوە نەزانراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.