جهلال سهعید ، گوتهبێژی یهكێتی ناوهندی تۆپی پێی كوردستان، روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه و رایدهگهێنێت: ئەنجامامدان و رێکخستنی پاڵەوانیەتی لاوان بۆ هەلبژاردەی پارێزگاکانی کوردستان لە شاری کۆیە ، بە ئەمانجێکی جوانی بیرو هزری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بوو ، بەڵام بەداخەوە هەندێ لە لقەکانی پارێزگاکان و دەستەی سەرپەرشتیارانی بەتایەت هونەری هەڵبژاردەکانی کوردستان هاوکارو هەماهەنگ نەبوون لە بەرێوەچوونی پاڵەوانیەتیەکە.
روونیشدهكاتهوه: یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هەموو ئامانجی لە خەرجکردنی سەرجەم تێچووەکانی پاڵەوانیەتیەکە بەتەواوی پێداویستییەکانی وەرزشی بۆ پاڵەوایەتی، پێگەیاندن و پێشکەوتن و پێکەوەبوونمان بوو،کەچی هەندێ لە شاندەکانی بەشداربوو لە پارێزگاکان لەشوێنی مانەوەو خەوتنیان لە ئاستی ئەو رۆشنبیریە وەرزشییە نەبوون لەوەی جاوەڕوانمان لێیان دەکرد.
جهلال سهعید ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: بۆیە بەرێوەچوونی پاڵەوانیەتی تازە پێگەیشتووان بۆ هەڵبژاردەی پارێزگاکان بەشێوازو سیستەمێکی دیکە لە شاری هەولێر بەرێوە دەچیت و لقەکانی پارێزگاکان لە شێوەی بەرێوەچوونی پاڵەوانیەتیەکە ئاگادار دەکرێنەوە.
ههروهها راشیدهگهێنێت: لێرەدا دەمانەوێت زۆر سوپاسی شاری کۆیەو یانەی وەرزشی کۆیە بکەین بۆ میوانداری و هاوکاریان لە سەرخستنی پاڵەوانیەتیەکە.
ــ سوپاس و پێزانیمان بۆ ئەو کەناڵ و راگەیاندنانەی رۆژانە ئامادەبوون لە روماڵکردنی یارییەکان پاڵەوانیەتی.
ــ سوپاس بۆ لیژنەی سەرپەرشتیاری پاڵەوانیەتی بۆ سەرخستنی پاڵەوانیەتی و گەیاندنیان بەشێوەیەکی سەرکەوتوو تاکو کۆتایی.
روونکردنەوەیەک لە گوتهبێژی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.