بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەیەكێك لەمەفرەزە هاوبەشەكاندا سێ تۆمەتباریان بەبڕێك دراوی ساختەوە دەستگیركرد.
ڕاشیگهیاندووه: تۆمەتبارەكان ( س. ی. ك ) لەدایكبوی ١٩٩٨ ، ( ی. ا. ح ) لەدایكبوی ١٩٩٨ ، ( م. ر. م ) لەدایكبوی ١٩٩٤ لەیەكێك لەمەفرەزە هاوبەشەكاندا بەبڕێك دراوی ساختەوە دەسگیركران كە ویستوبویان مامەڵەی پێوە بكەن و ساغی بكەنەوە. لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی ٢٨١ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی _ ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.