Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 19:44

له‌ بیاره‌ دوو که‌س قاسه‌ی مزگه‌وتێک ده‌بڕن و پۆلیس قۆڵبه‌ستیان ده‌کات

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوو تۆمەتبار دەستگیرکران كه‌ قاسه‌ی مزگه‌وتێكیان بڕیبوو.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:

بنکەی پۆلیسی بیارە توانیان دوو تومەتبار دەستگیر بکەن کە ماوەیەک پێش ئێستا قاسەی خێری مزگەوتی بەڵخەیان بڕی بوو و سەرجەم پارەی قاسەکەیان بردبوو.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوای داننان بەتاوانەکەیان لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە لەئێستادا ڕاگیراون بەپێی مادەی یاسایی 444 لەبنکەی پۆلیسی بیارە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.