وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند پهیوهندی نێوان گهلی كوردو گهلی چین مێژوێكی درێژی ههیهو ههردولا خاوهن كلتور و فەرهەنگى هاوبهشن، بۆ ئاڵوگۆڕى زیاترى زانستى جەختى لە فراوانکردنى پەیوەندیەکان کردەوە بەتایبەت فراوانکردنى پرۆگرامەکانى تایبەت بە مامۆستاو فەرمانبەران.
ئەم جەختکردنەوەى د. ئارام محمد قادر، وهزیری خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومهتی ههرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێکەوتى (2021/8/25) لەمیانى پێشوازیکردنى هات لە نیی روچی، كونسوڵی گشتیی كۆماری میللی چین لە هەولێر و وەفدى یاوەرى.
لەسەرەتاى دیدارەکەدا کە ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى ئامادەیبون، کونسوڵى گشتى کۆمارى میللى چین لە وتەیەکدا باسى لە پەیوەندییە کلتورى و مێژوییەکانى هەردو گەل کردو بۆ ئەمەش ئاماژەى بە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییە زانستییەکان کرد بەتایبەت بۆ ئاڵوگۆڕى کلتورى و سود وەرگرتن لە ئەزمونى زانستى وڵاتى چین، لەو چوارچێوەیەشدا وتى: ئامادەییمان نیشانداوە بۆ کردنەوەى کۆرسێکى دو هەفتەیى بەمەبەستى ڕاهێنان و ئاشناکردنى فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ئاشنا کردن و چۆنییەتى بەڕێوەبردنى دامودەزگا زانستییەکانى هەرێمى کوردستان.
لەلایەن خۆشیەوە وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕێگەى کونسوڵگەرى وڵاتى چین سوپاسى کۆمارى میللى چینى کرد بۆ ئەو هاوکاری و هاوئاهەنگیەى لەگەڵ وەزارەتەکەمان لە بوارى زانستى و ئاڵوگۆڕى کلتورى و فەرهەنگى هەیەتى، بۆ ئەمەش هاوکارییەکانى بۆ کردنەوەى بەشى زمانى چینى و ئاشنابونى خوێندکارانى زانکۆکان بە دامەزراوەکانى ئەو وڵاتەو چەندین هەماهەنگى تر لە نێوان هەردولا بە گرنگ وەسفکرد، لەو چوارچێوەیەشدا دوپاتیکردەوە پرۆسەى خوێندن و ئاستى زانست لە وڵاتى چین بۆ ئێمە جێگەى بایەخەو دەمانەوێت لەم ڕێگەیەوە پەیوەندییەکانمان فراوانتر بکەین، بەتایبەت بۆ بەشداریپێکردنى مامۆستاو فەرمانبەرانیش لە پرۆگرامە جیاوازەکانى ئەو وڵاتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.