ئهمڕۆ چوارشهمه 25 ى 8 ى 2021 ، هۆگر عەزیز، گوتەبێژى بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەچەند رۆژی رابردوو باندێکیان دەستگیرکردوە کە لە هەشت تۆمەتبار پێکهاتبوون.
راشیگهیاند: ئەو تۆمەتبارانە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەناوی مامەڵەکردن بە دۆلاری بلۆککراوی لیبی خەڵکیان هەڵخەڵەتاندوە، دواتر بەزەبری چەک پارەیان لێسەندون.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژى بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر گوتیشی: لەهەڵمەتێکى دیکەدا دووکەسیان بەهەمان تۆمەت دەستگیرکردوە.
وتەبێژى پۆلیسى هەولێر داواى لە هاوڵاتیان کرد بەو جۆرە مامەڵانە هەڵنەخەلەتێن و رەتى کردەوە دۆلارى لەو جۆرە لە هەرێمى کوردستان هەبێت.
ئاماژهی بۆ ئهوهشكرد: کە ئەو کەسانەى ئەو جۆرە مامەڵانە دەکەن تەنها مەبەستیان هەڵخەڵەتاندن و پارەسەندنە لە خەڵک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.