لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به 70 دۆلار و 21 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته 71 دۆلار و 27 سەنت و رۆژه‌كه‌ی به 70 دۆلار و 41 سه‌نت ته‌واوكرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ش نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژهی له‌سه‌دا 0،28 دابه‌زینی به خۆیه‌وه بینی و به 70 دۆلار و 21 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به 67 دۆلار و 33 سەنت فرۆشرا.
خێرا بڵاوبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، کەمی رێژەی بەکارهێنانی ڤاکسین لە ئاسیا و بەرزبوونەوەی نیگەرانییەکان لەبارەی خواست لەسەر نەوت بەردەوام کاریگەری لەسەر نرخەکەی دروست دەکەن.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 70 دۆلار و 28 سەنت بۆ 70 دۆلار و 57 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 69 دۆلار و 99 سه‌نت بۆ 69 دۆلار و 70 سەنت بمێنێتەوە.
نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاو به 70 دۆلار و 21 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.