Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 16:22

ده‌شتی هه‌ریر.. به‌هۆی شه‌ڕی دوو بنه‌ماڵه‌ که‌سێک کوژراو دوو که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون

بكوژه‌كه‌ ده‌ستگیركرا
کوردستان TV
100%

كاتژمێر 9ی ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، له‌ ده‌شتی هه‌ریر شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ 3 كه‌س بوونه‌ قوربانی.

له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێیڕاگه‌یاندین: شه‌ڕه‌كه‌ به‌هۆی کێشەی زەوی و پاوان شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەی خەلکی گوندی شێخ مەمودیان لە دەشتی هەریر دروست بووه‌، بەو هۆیەوە كه‌سێك به‌ ناوی " كه‌نعان ڕه‌قیب" كوژراوه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

گوتیشی: ته‌رمی كوژراوه‌كه‌ بۆ پزیشكی دادی هه‌ولێر گوازراوه‌ته‌وه‌ و برینداره‌كانیش به‌ڕێكراون بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر و برینی یه‌كێكیان سه‌خته‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری كێشه‌كه‌ بكرێت هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌ گونده‌كه‌ و ده‌ورو به‌ری بڵاوه‌یان پێكراوه‌ و هاتووچۆ له‌ ناو گونده‌كه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

شایه‌نی باسه‌ پۆلیسی هه‌ولێریش له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ناوبراو ده‌ستگیركراوه‌.

پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه‌: بەشی پۆلیسی شەقڵاوە، بنکەی پۆلیسی باسرمە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە حاڵەتێکی کوشتن لە گوندی (شێخ مەمودیان) کە کەسێک بە ناوی (کەنعان ڕەقیب عەزیز) بە دەستی تۆمەتبارێک بە ناوی (م. ا. ح) کوژراوە، کە هۆکارەکەی لەسەر پوش و پاوان و کێشەی زەوی بووە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بکوژەکەیان قۆڵبەست کرد.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە.

پ/ عوسمان مه‌جید

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.