قایمقامیەتی ناوهندی ھـەولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ بەسەرپەرشتی نەبەز عهبدولواحید، قایمقامی هەولێر و سەرۆکی لێژنە ، شەوی ڕابردوو پشکنین و بەدواداچوون بۆ(8) رێستورانت و چێشتخانە و گۆشت فرۆش ئەنجامدرا.
ڕاشیگهیاند: ئامانج لە پشکنین و بەدواداچوونی ئەم لێژنەیە لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتیان و دڵنیابوونە لەجێبەجێ کردنی مەرج و ڕێنماییەکانی تەندروستی و مۆڵەت وکارتی تەندروستی و مۆڵەتی گەشتیاری و مەرج و ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی و چاودێری بازرگانی.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: ئەم شوێنانەی سەرپێچیان هەبوو تۆمارکران ھۆشداریان پێدرا، بەپێ ی یاسا کاردانەوە بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.