بالوكه بریتیه له نه‌خۆشیه‌كی گواستراوه‌ی پێست، كه به‌ھۆی ڤایرۆسی (Human Papiloma Virus) دروست ده‌بێت.ئه‌م ڤایرۆسه زیاتر له ١٥٠ جۆری ھه‌یه، به‌ڵام ته‌نھا به‌شێكیان تووشی پێست ده‌بن.ڕێگای گواستنه‌وه:به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆی پێستی كه‌سی تووش بوو به كه‌سی ساغ.گواستنه‌وه‌ی له ھه‌مان كه‌سدا له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر (auto inoculation)، چه‌ند جۆرێكی ھه‌یه كه لێره‌دا ئاماژه به ھهنێكیان ده‌كه‌ین:بالوكهی باو ( Verruca Vulgaris): ئه‌م جۆره وه‌كو گرێیه‌كی ره‌ق و زبر ده‌ره‌كه‌وێت، ده‌گونجێت یه‌ك دانه یان چه‌ن دانه‌یه‌ك بێت و نوقته‌ی بۆریچكه خوێنی ڕه‌شی تیا بێت، زیاتر له پشتی ده‌ست و په‌نجه و چوارده‌وری نینۆك و ئه‌ژنۆ دروست ده‌بێت، قه‌باره‌یان له‌نێوان ١ -١٠ ملم یان زیاتریش ده‌بێت.بالوكهی ته‌خت (Plane Wart): ئه‌م جۆره‌یان قه‌باره‌یان بچوكه ڕوویه‌كی سافی ھه‌یه، ره‌نگی وه‌كو ره‌نگی پێست یان قاوه‌یی كاڵه، زیاتر له ده‌م و چاو و پشتی ده‌ست دروست ده‌بێت.بالوكهی ژێر پێ (planter Wart): ئه‌م جۆره‌یان له بنی پێ دروست ده‌بێت، نوقته‌ی ره‌شی مولولوی خوێنی تێدایه، ده‌گونجێت یه‌ك دانه یان چه‌ند دانه‌یه‌ك بێت یان یه‌ك بگرن و دانه‌یه‌كی گه‌وره دروست بكه‌ن (مۆزایك)، ئه‌م جۆره‌یان ده‌كرێت ئازاری ھه‌بێت به تایبه‌تی له كاتی ڕۆشتن، زۆر كه‌س له‌گه‌ڵ مێخه‌كه تێكه‌ڵی ده‌كات (ھۆكاری تری ھه‌یه وه‌ك له ڤایرۆس).بالوكهی ئه‌ندامی زاوزێ (Condylomata Acuminata): ئه‌م جۆره‌یان زیاتر له ڕێگه‌ی كرداری سێكسی ناشه‌رعی له‌گه‌ڵ كه‌سی تووش بوو دروست ده‌بێت، ده‌گونجێت ته‌حویل ببێت بۆ خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی.بالوكهی په‌نجه‌یی (Filiform Wart): ئه‌م جۆره‌یان بنكێكی باریكی ھه‌یه‌و زیاتر له ده‌م و چاودا دروست ده‌بێت.چاره‌سه‌ر چییه؟به‌كارهێنانی گیراوه و كرێمی تایبه‌ت به بالوكه.سووتانی سارد.كه‌وی كردن.جۆرێك له تیشكی تایبه‌ت PDL چاره‌سه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش.به‌كارھێنانی جۆرێك له ڤاكسین ڕاسته‌وخۆ بۆ بالوكهكان.به‌كارھێنانی ڤاكسین له بالوكهی ئه‌ندامی زاوزێی مێینه.پزیشك بڕیار ده‌دات چ جۆره چاره‌سه‌رێك بۆ چ جۆره كه‌سێك و ته‌مه‌نێك و چ جۆره بالوكهیهك به‌كاردێنێت.
د. شڤان عومه‌ر سدیق - پزیشكی پایه‌بڵندی پێست
ئا- كامران
بالووکه له چییه‌وه درووست ده‌بێت و چاره‌سه‌ری چییه ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.