ئازاد جوندیانی سیاسه‌تمه‌دار، رۆژی 23/8/2021، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕاگەیاندنی هەڵمەتێکی کوردستانیانە بەرانبەر 100 ساڵ ستەمی دەوڵەتی عێراق کە لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی (ناوەندی سکاڵا)وە دەستی پێ کرد، وەک بەشداربوویەکی هەڵمەتەکە ڕایگەیاند: لە 23ی ئابی ئەمساڵ دەوڵەتی عێراق پێ دەنێتە 100 ساڵەی دامەزراندنی، و دواتریش بەزۆر پێوەلکاندنی باشووری کوردستان بەو قەوارەیەوە، ئەمەش بە پێچەوانەی ویستی نەتەوەی کورد و پەیماننامەی سیڤەر لە ساڵی 1920دا، لەم 100 ساڵەی دەوڵەتی عێراق هەر لە دامەزراندنییەوە تا ئێستاش دەوڵەتێک بووە لە تێکڕای قۆناغەکاندا هەندێک ماوەی کورتی لێ دەرچێت، سەرجەم حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی سەردەمی پاشایەتی و کۆماری لە 1958 و دواتریش سەردەمی ڕژێمی بەعس تا دەگاتە قۆناغەکانی دوای ڕژێمی بەعس و بە ئێستاشەوە حکوومەتێک بووە، بەرانبەر کورد و کوردستان، وەک نەتەوە و نیشتمانێک بە هەموو پێکهاتە و ئایین و ئایینزاکانییەوە، داگیرکەرانە و بە شێواز و ئامرازی جۆراوجۆری توند و دژوار ڕەفتاری کردووە، لە نموونەی گۆڕینی دیموگرافی و بەعەرەکردن و جینۆسایدی خەڵکی کوردستان و وێرانکردن و تێکدانی ژینگەی کوردستان.
له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه و ئایندهی عێراق و كوردستانه‌وه ، وه بۆچی عێراق نه‌یتوانیوه ببێته ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی تا پێكهاته‌كان ترسیان نه‌بێت له چاره‌نووسی داهاتوویان رایدهگهێنێت: عێراق تا ئێستا ده‌وڵه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه تا شیمانه‌ی به‌ده‌وڵه‌تبوونی بۆ بكرێت، نه‌بووه‌ته ده‌وڵه‌ت تا ببێته ده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتوو، ئه‌وه بووه له هه‌موو ڕوویەكه‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت گه‌له‌كه‌ی هه‌مووی لێی ڕازی بێت نه‌ك له ڕابردوو مه‌له‌كیه‌ت و دواتر له سه‌رده‌می سه‌ددام حوسێن، كه سوننه لێی ڕازی بووه، ئێستاش شیعه لێی ڕازییه، وا نابێت، ده‌وڵه‌تێك نه‌توانێت هه‌موو پێكهاته‌كان قایل بكات، ئینتمایان بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته نابێت، كه‌وایه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، بۆیه عێراق دامه‌زراوه‌یی نییه، دامه‌زراوه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌بن هه‌موویان له‌ژێر هه‌یمه‌نه و چه‌پۆكی فكری نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، یان مه‌زهه‌بی سه‌رده‌ست و تایفه‌گه‌ری سه‌رده‌ستدان.
ده‌شڵێت: من پرسیار ده‌كه‌م عێراقی دوای 2003 كه باس له‌وه ده‌كرێت ئازاد كراوه بۆ نه‌بووه‌ته ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه تۆ ئومێدت پێی هه‌یه؟ ده با بپرسین بزانین ئه‌م عێراقه بێئومێدبوونی كام پێكهاته‌یه، چونكه ڕه‌نگه شیعه گرفتی نه‌بێت، به‌ڵكوو پێی خۆش بێت، چونكه ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌تی ئه‌وه، موڵكی مه‌زهه‌بی شیعه‌یه وه‌ك ده‌وڵه‌ت، تا پێش 2003 ده‌وڵه‌تی سوننه‌ی عێراق بووه، هیچ ڕۆژێك ده‌وڵه‌تی كورد نه‌بووه، ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی نه‌بووه، له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌مه ده‌وڵه‌تی تایفه‌یه‌ك بووه، هی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بووه، مه‌لیكیان هێنا له كوێوه؟ له بنی دنیاوه! به‌ریتانییه‌كان بۆچی مه‌لیكیان له سعودیه‌وه هێنا (له به‌نی هاشم)؟ بۆچی عێراق پیاوی تێدا نه‌بوو؟ نا ئه‌وان ویستیان ده‌وڵه‌تێك دروست بكه‌ن كه سوننه زاڵ بكه‌ن و فعله‌ن توانییان سوننه زاڵ بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وان تۆڵه‌یان له شیعه‌ش كرده‌وه، به‌تایبه‌ت تۆڵه له شۆڕشی 1920 و ئه‌وانیان په‌ڕاوێز خست و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان كرده ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی سوننه.
ئازاد جوندیانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: كه‌وایه لە عێراقێكدا كه وەک باست كرد هیچ هیوایه‌كی نییه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك كوردستان له‌م قه‌یرانه ڕزگار بین، هیچ دەرچەیەک هەیە؟ به‌ڵێ، پرۆژه‌ی ڕیفراندۆم لووتكه‌ی ئه‌و پرۆژانه بوو كه كورد ئه‌نجامی دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م كورد ڕزگاری بێت له‌و ژێرده‌سته‌ییه‌ی و له‌و داگیركراوییه، چونكه عێراق به‌نسبه‌ت كوردستانه‌وه ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ره، من زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم ده‌وڵه‌تێكی دیكتاتۆره و فاشیله، نا، به‌ڵام ئه‌مانه ده‌رهاوێشته‌ی ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ره، من به‌نسبه‌ت كوردستانه‌وه قسه ده‌كه‌م، ڕه‌نگه شیعه‌یه‌كی عه‌ره‌ب، سوننه‌یه‌كی عه‌ره‌ب، چه‌پڵه بۆ ئه‌و جۆره ده‌وڵه‌ته لێ بدات كه به حساب توانیویه‌تی كورد له‌ژێر ده‌ستی بهێڵێته‌وه، هه‌رچه‌نده به‌غدا ویستویه‌تی له 100 ساڵی ڕابردوودا سته‌م لە كورد بكات و داگیری بكات، به‌ڵام كورد چۆكی دانه‌داوه، بۆیه هیچ به‌دیلێك بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان نییه، به‌دیلی ده‌ربازبوونمان سهربهخۆبوونمانه، به‌داخه‌وه هه‌وڵ دراوه هه‌میشه بمانكه‌نه ژێرده‌سته، به‌داخه‌وه عه‌ره‌بێكی داگیركه‌ر له وڵاتی عێراقدا ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ر به‌رهه‌م ده‌هێنێت، هەرچەند ئێستا ناوه‌كه‌ی و كاته‌كه‌ی ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرنه، ده‌نا ئه‌مه ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ره.
ئازاد جوندیانی راشیدهگهێنێت: ڕیفراندۆم كه كردمان به لایه‌نی كه‌م له ڕووی ڕووحیه‌ت و ئیراده و تیۆریی سیاسییه‌وه مه‌سه‌له‌ی كوردمان له بابه‌تی لامه‌ركه‌زی و ئۆتۆنۆمیی ڕاسته‌قینه و فیدراڵی تێ په‌ڕاند و گه‌یاندمانه قۆناغێك كه ئێستا كه‌س ناتوانێت پێمان بڵێت، وه‌رن به حوكمی زاتی ڕازی بن، جورئه‌ت ناكات، چونكه ئه‌گه‌ر بیانكردایه ده‌یانگوت وه‌رن ئه‌مه و ئه‌وه‌تان بۆ ده‌كه‌ین به‌س بگه‌ڕێنه‌وه دواوه، ئێمه ده‌مانگوت سه‌ربه‌خۆیی، بۆیه پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆم بابه‌تێكی گرنگ بوو، هه‌ندێك له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵه بوون، هه‌ڵوێستیان وا بوو كه شه‌رمه‌زارییان بۆ خۆیان دروست كرد، به‌شێكیان بێده‌نگ بوون، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌ندێك ده‌سته‌واژه هه‌یه له‌خۆڕا به‌كار نه‌هێنرێت، له‌وانه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چییه؟ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌مووی به یه‌كه‌وه داده‌نیشێت، خه‌می خه‌ڵك ده‌خوات، ههریهكەیان خه‌می به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ده‌خوات.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا گوتی، ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ڕووی دا ده‌ستی وڵاتێكی هه‌رێمایه‌تیی تێدا بوو، ویستی ئه‌وان نه‌بوو؟ ئاخۆ هه‌ست ناكرێت تێروانینی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ كوردستان له‌دوای ئه‌و ڕێکەوتەوە گۆڕاوه؟
له باره‌ی ئه‌م وتاتهی باڵیۆزی ئه‌مریكا، ئازاد جوندیانی رایدهگهێنێت: بڕوام به‌و تێزه نییه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆچوونی له‌سه‌ر كوردستان گۆڕاوه، من قسه‌م له‌سه‌ر پرۆژه‌یه، ئه‌و 5 ده‌وڵه‌ته‌ی كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌میشه‌یین، بێزه‌حمه‌ت پرۆژه‌ی ئه‌وان بۆ كوردستان چییه؟ ئه‌وان قسه‌ی جوان ده‌كه‌ن حه‌قم نییه، قسه‌ی من پڕۆژه‌یه، ده‌مه‌وێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پرۆژه‌یان هه‌بێت بۆ ئێمه، خه‌ڵك بزانێت و خۆشیان بزانن پرۆژه‌یان چییه، من هیچ كات پرۆژه‌م له‌وانه نه‌بینیوه.
له باره‌ی واقعی ئێستای عێراق به‌ره‌و كوێوه ده‌ڕوات؟ رایدهگهێنێت: واقعی ئێستای عێراق زۆر ئاڵۆز ده‌بێت، به‌ڵام به دیاریكراوی بڵێم ئاوای لێ دێت، ئه‌وه دیار نییه، به‌س عێراق شكستی هێناوه، ئه‌وه‌تا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌وڵه‌تانی دراوسێ بانگهێشت ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێ، سه‌رۆككۆمار به‌شێك نییه لێی! سه‌رۆكی حه‌شد ده‌چێته ده‌وڵه‌تی دیكه و ئه‌و خه‌ڵك بانگهێشت ده‌كات، له‌وه‌وه تێ ده‌گه‌ین کە دۆخی عێراق چۆنه و به‌ره‌و كوێوه ده‌ڕوات، له یه‌ك حاڵه‌تدا ده‌توانین بڵێین عێراق سه‌قامگیر و باشه، كه دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر خه‌ونی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا كه له عێراق ده‌ژین، خه‌ونی ئێمه جیاوازه لە هی شیعە و هی ئەوان جیاوازه له سوننه كه ڕه‌نگه خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئهمهویهت و عهباسییهت ببینێت، خه‌ونی شیعه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئێستا له ئه‌رزی واقع ده‌یكه‌ن، ئه‌گه‌ر عێراق به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ونانه‌دا دابه‌شبكرێت، ئه‌وه ده‌توانێت ڕێگاچاره‌سه‌ری بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌زۆر به كوردیشه‌وه هه‌موویان یه‌ك خه‌ون ببینن كه ئه‌ویش شیعه عه‌ره‌به‌كان ده‌یبینن، یان سوننه‌كان ده‌یبینن، ئه‌وه باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌و عێراقه باش بێت.
ده‌شڵێت: كورد ده‌بێت خۆی هاوکێشە بۆ خۆی دروست بكات، ئێستا ئه‌م دنیایە له‌سه‌ر ئاگره، ئه‌فغانستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره خه‌ریكه ئاگر ده‌گرێت، ده‌بێت كوردستان له شوێنی ئه‌و هاوکێشەیە بێت كه موتڵه‌قه‌ن له قازانجی خۆیه‌تی جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت.
ئازاد جوندیانی گوتیشی: هه‌ر شوێنێك به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكای لێ بێت، ده‌ستبه‌رداری نابێت، له‌لای منیشه‌وه ئه‌مه‌ریكا كاتێك ئه‌مه‌ریكایه و جێگای متمانه‌یه كه پرۆژه‌ی هه‌بێت با یه‌ك سه‌ربازیشی له كوردستان نه‌بێت كه پرۆژه‌ی هه‌بوو ئه‌وه گرنگه، ئه‌و پرۆژه‌ی نییه، ئاخر قسه‌ی تیلرسن و ماكگۆرگ ئه‌وه بووه كه به‌غدایه‌كی به‌هێز و كوردستانێكی به‌هێز، هیچ كاتێك كوردستان به‌هێز نه‌بووه، ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌هێز بووبێت، بۆیه گرنگه ئه‌مه‌ریكا به‌های دیكه بنیاد بنێته‌وه، ئه‌مه‌ریكا دۆخی خراپی تووش بووه، ڕاسته وڵاتی یه‌كه‌مه له زۆر ڕووه‌وه، به‌ڵام دۆخێكی ناله‌باری هه‌یه و ده‌بێ جارێكی دیكه بینای به‌هاكانی بكاته‌وه، ده‌توانن دروستی بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت و بۆ ئەوەی كوردستان وه‌ك ئه‌فغانستانی لێ نەیه‌ت، گرنگه پرۆژه‌ی گرنگ بۆ كوردستان هه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.