Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:31

وه‌زاره‌تی کاره‌با سوودەکانی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت ده‌خاته‌ ڕوو

کوردستان TV
100%

کەمال محمدساڵح وەزیری کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا سوودەکانی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت ڕاگه‌یاند.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:

-کارەبایەی ون دەبێت دەگەڕێتەوە و بۆ ھاووڵاتییان دەبێت و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەبێت.

-لە %70 ی کارمەندانی کەرتی تایبەتی کارەبا لە کارمەندانی کەرتی گشتی کارەبا دەبن و مووچەکەشیان کەرتی تایبەت دەیدات.

- سەرکەوتنی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت لە پێوەری زیرەک دایە. پێشتر لە بۆردی ماڵان سەرپێچی دەکرا و ئێستا زەحمەتە سەرپێچی لە پێوەری زیرەک بکرێت.

-تا ئێستا زیاتر لە ٨٢٧ ھەزار پێوەری زیرەک بەستراون.

- لە رۆژی 15 ی حوزەیران، پێنج یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە هۆی پرۆسەی چاککردنەوە (صیانه) لە کار کەوتن و بڕی پێدانی کارەبا کەمتر بووە.

سەرۆکی حکومەت 40 ملیۆن دۆلاری بۆ خەرج کرد و دوو یەکە گەڕانەوە و ئەم رۆژانەش سێیەم یەکە دەگەڕێتەوە و دۆخی کارەبا باشتر دەبێت.

- ئێستا ڕۆژانە 16 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان و پلان ھەیە زیاتر بکرێت و ھەر ئەم هەفتەیە کاتژمێرێک زیاد کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.