Erbil 30°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:21

وەزارەتی تەندروستی عێراق: به‌شی سێیه‌می ڤاکسینی کۆڕۆنا بە ھاووڵاتییان نادرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە  به‌شی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا نادرێت بە ھاووڵاتییان و ئاماژەی بەوەیش دا کە تا رێکخراوی تەندروستیی جیھانی رەزامەندی نیشان نەدات، ناتوانن  به‌شی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بدەن بە ھاووڵاتییان.

بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتیی سەربە وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق، ریاز حەلفی لە لێدوانێکدا رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەئێستادا،  به‌شی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا نادرێت بە ھاووڵاتییان تا ئەو کاتەی نوێکردنەوە لە پڕۆسەکە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانییەوە لەبارەی زیادکردنی ژمارەی  به‌شه‌كان ئەنجام نەدرێت و گوتی:

تا رێکخراوی تەندروستیی جیھانی رەزامەندی نیشان نەدات، ناتوانین  به‌شی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بدەین بە ھاووڵاتییان.

ریاز حەلفی گوتیشی: رێژەی کاریگەری سیسته‌می  به‌شی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنا کە لەئێستادا بەکاردەھێندرێن، 90 لەسەدای تێپەڕاندووە کە ئاستی بەرگریی جەستە بەرامبەر بە پاتەکە زۆر بەھێز کردووە و سیستمەکانیش ھێشتا پشت پێ بەستراون لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانەوە.

ئەمەیش لە کاتێکدا تا ئێستا، دوو ملیۆن و 919 ھەزار و267 کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.