Erbil 29°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:16

مستەفا کازمی: بەردەوام دەبین لە بنبڕکردنی دەستدرێژی و زێدەڕۆییەکان

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە دەرکردنی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژی بەڕێوەبەری شارەوانی کەربەلا، عەبیر سەلیم خەفاجی بەرز دەنرخێنن.

مستەفا کازمی لەبارەی دەرکردنی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژی عەبیر سەلیم خەفاجی لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەربەلاوە تویتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی "بڕیاری دادگای دادپەروەرانە دژ بەو تاوانبارەی کە تاوانی کوشتنی بەڕێوەبەری شارەوانی کەربەلا، عەبیر سەلیم ئەنجامداوە، زۆر بەرز دەنرخێنن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا راشیگەیاندووە دادگاکانمان تەرازووی دادپەروەرین و سەرچاوەی متمانەن بە دەوڵەت و دەستەبەریی مافەکان. بەردەوام دەبین لە بنەبڕکردنی دەستدرێژیی و زێدەڕۆییەکان.

دوێنێ یەکشەممە دادگای تاوانەکانی کەربەلا، سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژی بەڕێوەبەری شارەوانی کەربەلا، عەبیر سەلیم خەفاجی دەرکرد.

رۆژی 10ی ئەم مانگە بەڕێوبەری شارەوانی کەربەلا، عەبیر سەلیم ناسر لە میانی سەرپەرشتیکردنی ھەڵمەتەکانی لابردنی زێدەڕۆییەکان لە ناوچەی معمەلچی ناوەڕاستی شاری کەربەلا، تەقەی لێکرا و کوژرا و دوای رووداوەکەیش بکوژەکە ھەڵات، بەڵام دواتر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.