Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:00

وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای هەولێر تاوتوێی گه‌یاندنى خزمەتگوزارییەکان بۆ 8ی حەسارۆک دەکەن

کوردستان TV
100%

دوا به‌دواى سه‌ردانى  مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بەشێوەیەكی مەیدانی بۆ زەوییەکانی كه‌رتى 8ی حەسارۆک لە شاری هەولێر و ڕاسپاردنى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و پارێزگاى هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى زه‌وییه‌كان، دواى نیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشەمە 2021.8.22، له‌دیوانى پارێزگاى هه‌ولێر، بەسه‌رپه‌رشتى ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، له‌درێژه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان، کۆبوونەوەیەکی ترى تایبەت بە ڕێگه‌پێدان و گه‌یاندنى خزمەتگوزارییە سه‌ره‌تاییه‌کانی کەرتی 8ى حەسارۆک ئه‌نجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، كه‌هه‌ریه‌ك له‌ هێمن قادر و مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگرانى پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ئاو و ئاوه‌ڕۆ و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى پلاندانان و به‌دواداچوون له‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار و سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ولێر و به‌ڕیوه‌به‌رى ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى شاره‌وانى چوار ئاماده‌ی بوون، تاوتوێى ڕاسپارده‌ و بڕیاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كانى ڕابردوو و چۆنیه‌تى ڕێگه‌پێدان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە کەرتەکە گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ كرا و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆتا ڕاپۆرتیان له‌باره‌ى چۆنیه‌تى ڕێگه‌پێدان و گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان پێشكه‌شكرد و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێت به‌ئاڕاسته‌ى هه‌نگاوى كردارى له‌وباره‌یه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.