Erbil 22°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:26

زاخۆ ... له‌ بانکێ 2 گه‌شتیاری عه‌ره‌ب به‌هۆی بۆردومانه‌وه‌ کوژران

کوردستان TV
100%

ئه‌یاد نوری په‌یامنێری كوردستان تیڤی راگه‌یاند:  ژماره‌یه‌ك  گه‌شتیاری عه‌ره‌ب له‌ كاتی سه‌ردانیان بۆ بانكێ له‌قه‌زای زاخۆ  به‌ر تۆپباران كه‌وتوون و له‌ ئاكامی رووداوه‌كه‌شدا كوژراوی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ردوو هێزی پارتی كرێكارانی كوردستان و هێزه‌كانی توركیای لێیه‌ ، تا ئێستا پشت راستنه‌كراوه‌ته‌وه‌ ، كامه‌ لایه‌ن  تۆپبارانی كاروانی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كردووه‌ كه‌ گه‌شتیاری عه‌ره‌بی بوون و روویان له‌ناوچه‌كه‌دا كردووه‌ ، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌شه‌وه‌ 2 كه‌س كوژراون.

په‌یامنێری كوردستان تیڤى راشیگه‌یاند: ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه‌ كوژراون ناوه‌كانیان بریتین له‌:  ئه‌حمه‌د شاكر مه‌حمود ته‌مه‌ن 40 ساڵ و یوسف عومه‌ر ته‌مه‌ن 26 ساڵ ،  كه‌ هه‌ردووكیان دانیشتووی شاری موسڵن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.