Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 12:33

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی کوێت دەکات

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی سەردانی کوێت دەکات، ئەمەش بە یەکەم سەردانی ناوبراو بۆ ئەو وڵاتە دادەنرێت لەوەتەی لە نیسانی 2020دا وەک سەرۆکوەزیران دەست بە کاربووه‌.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، مستەفا کازمی  له‌ رۆژه‌كانی داهاتوودا سەردانێکی فەرمی بۆ کوێت ئەنجام دەدات.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئامانجی سەردانەکەی کازمی بۆ کوێت گفتوگۆ کردنە لەسەر پەرەدان بە په‌یوه‌ندیی ئابووریی نێوان هەردوو وڵات.
ئاماژە بەوەش دراوە، بڕیارە کازمی لەگەڵ پیاوانی کاری کوێت دیدارێک ئەنجام بدات بە ئامانجی راکێشانی وەبەرهێنانی کوێتی بۆ بازاڕی بازرگانی عێراق و رۆڵ گێڕانیان لە پەرەپێدانی بەردەوام و وەبەرهێنانی بازرگانی و پیشەسازیی لە عێراق.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کوێت، باس لە هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ وڵاتەكه‌ لە سەرجەم ئاست و بوارەکاندا دەکات.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.