Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:43

له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌کانی هه‌ولێر و دهۆک باران ده‌بارێت

امطار-baran
کوردستان TV
100%


كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە و  رایده‌گه‌ێنێت، ئەگەری كەمێك نمە باران و بروسك لە ناوچە شاخاویە سنوریەكانی هەولێر و دهۆك هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان  لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكرده‌وە، پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ شەممە لە دوای نیوەڕۆوە ئاسمانی باكوری هەرێم دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمە باران و بروسك لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی هەولێر و دهۆك.
 راشیده‌گه‌ێنێت، بەرزترین پلەكانی گەرمی یەك پلە لە سەنتەری شارەكان و دوو پلە لەناوچە شاخاوییەكان بەرزتر دەبنەوە بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ‌ هەینی.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.