Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 12:17

7 پاڵاوگەی نایاسایی له‌ پارێزگای هەولێر داخران

کوردستان TV
100%


 
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، لەدرێژەی هەڵمەتی بەدواداچوونەوەی پاڵاوگە نایاساییەكان لەلایەن قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، لەبەرنەبوونی ڕێنماییەكانی و پیسكردنی ژینگەو بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە بۆنە ناخۆشەی دانیشتوانی شاری هەولێری هەراسان كردبوو (7) پاڵاوگەی تری نایاسایی لەسەر رێگەی هەولێر – گوێڕ داخران.
 راشیده‌گه‌یه‌نن، لێرەوە رایدەگەیەنین ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت، هەر پاڵاوگەیەك بەدەر لەرێنماییەكان كار بكات دادەخرێت و رێكاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.