Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:28

له‌ به‌غدا داعش هێرش کرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


میدیاكانی ناوخۆی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌  ناوچه‌ی تارمییه‌  له‌ باكووری به‌غدا  لەرێگەی قەناس و بۆمبی چێندراو، هێرشییان کردە سەر لیوای 12ی حەشدی شەعبی.
راشیده‌گه‌یه‌نن: به‌هۆی ئه‌م هێرشانه‌وه‌  چوار چه‌كداری حه‌شد كوژراون و شه‌شی دیكه‌شیان برینداربوون ، كه‌ له‌ نێو كوژراوه‌كاندا به‌رپرسێكی باڵای حه‌شدای تێدایه‌ كه‌ جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌وج بووه‌.

 له‌ راگه‌یاندراوێكیشدا، حه‌شدی شه‌عبی ناوی كوژراوانی رووداوه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ بریتین له‌:  زرغام عەدنان هانی  جێگری فەرماندەی فەوج، عەلی کازم حاتم، یوسف محەممەد کەریماوی ، محەممەد حەمزە جبووری. 
هه‌روه‌ها حه‌شد ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه‌ برینداره‌كانیش بریتین له‌ : ریاز نووری، مورتەزا عەلی لەفتە دەراجی، حەیدەر کریبج جەبار عەتوانی، حوسێن کازمی خزەیر مەسعودی، موهەنەد مونیر ئەسەدی ، محەممەد ستار.
 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.