Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:29

بەهۆی گرانکردنی نرخ 2 سەمونخانە لە ھەولێر داخران

کوردستان TV
100%

پارێزگای هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ ھەینی 2021.8.20 بەھۆی گرانکردنی نرخی سەمون لە نرخی دیاریکراو کە (10)سەمون بەهەزار دینار جێگیرکراوە، بۆ (8)سەمون بەهەزار دینار، (2)سەمونخانە لەلایەن تیمەکانی قایمقامیەتی ھەولێر داخران و ڕێکاری یاساییش لەبەرامبەر خاوەنەکانیان دەگیرێتە بەر.

ڕاشیگه‌یاند: جارێکی تر ئاگاداری سەرجەم خاوەنی نانەواخەنە و سەمونخانەکان دەکەینەوە گرانکردنی نرخی نان و سەمون بە ھیچ شێوەیەک ڕێگە پێدراونییە و خاوەنی هەر نانەواخانە و سەمونخانەیەک لەسنووری پارێزگای هەولێر لەونرخەی دیاریکراوە، نرخەکە گرانتر بکات، شوێنەکەی دادەخرێت و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.