پاکستان سنووره‌كانی به‌ڕووی هاووڵاتیانی ئه‌فغانستاندا داخستووه، پاكستان چه‌ندین سنووری له‌گه‌ڵ ئەفغانستاندا هەیە و دیارترینیشیان ده‌روازه‌ی سنووری تورخهمه كه زۆرترین په‌نابه‌ری ئه‌فغانی له‌و سنووره‌وه ده‌توانن بچنه ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌وه.
به‌رپرسێكی پاكستان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابێت گوتی هه‌زاران هاووڵاتی ئەفغانستان له‌سه‌ر سنووری تورخهم كۆبوونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێن ده‌روازه‌كه‌یان بۆ بكرێته‌وه كه زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵن.
چالاکانی مافی مرۆڤیش له به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و چه‌ند وڵاتێكی تر داوایان له وڵاتانی دراوسێی ئه‌فغانستان كردووه په‌له بكه‌ن له كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی وڵاته‌كانیان به‌ڕووی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا، به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك هاتوچۆی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە کراوەتەوە و هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام تەنیا هاووڵاتیان ناتوانن لە سنوورەکە هاتوچۆیان هەبێت.
جێی ئاماژه‌یه دوای كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی خاكی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات خەڵکێکی زۆر لە ئەفغانستان هەوڵی جێهێشتنی وڵات دەدەن، كه به‌شێكیان ڕوویان له‌سنووره‌كان كردووه و به‌شێكی تریشیان له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن بگوازرێنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.